![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2024/01/NB_Qeys-Al-Xwzeli-13-1-2023.jpg)
له ميانى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/1/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ قه‌يس خه‌زعه‌لى، سه‌رۆكى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات و دوورگرتنى عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتگيرييان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، ده‌ربڕى.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
![](/uploads/old_images//2024/01/NB_Qeys-Al-Xwzeli1-13-1-2023-scaled.jpg)