
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/7/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ڤيه‌ننا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لکسه‌نده‌ر شالنبێرگ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا کرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى نه‌مسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه‌ى، ستايشى په‌يوه‌نديى له‌مێژینه‌ى نهمساى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى نه‌مسا له گه‌لى كوردستان و مافه ڕه‌واكانى له ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا، ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ربڕی و به‌رده‌واميى پشتگيريى نهمساى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌مسا له هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسییه‌کانی داعش، كۆچ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو که به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا، ئاماده‌ی بوون.


