ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2023/2/17، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو سڵێست واڵندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری ئاساییشی نێودەوڵەتی، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد و باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش كرد.
خاتوو واڵنده‌ر دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتيژيى وڵاته‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ عێراق، له پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى پێويست بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و تا له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كى و نه‌هێشتنى هه‌ڕه‌شه‌يان، پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى تيرۆرستانى داعش ده‌بنه‌وه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پيزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كرده‌وه و به‌رده‌واميى پشتگيريى واشنتۆنى بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌ت و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به پێويست و گرنگ زانى.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى پێكه‌وه‌كاركردن بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.