![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2022/09/NB_Beshdarikiridin-le-pirsey-Shajini-UK-18-9-2022-1.jpeg)
پاش ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٩/١٨ بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له ڕێوڕه‌سمێكدا له كۆشكى شاهانه‌ى بهكينگهام، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێيه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه و گه‌ل و حكوومه‌تى شانشينى يه‌كگرتوو و وڵاتانى كۆمۆنوێڵس كرد، ئه‌مشه‌و له په‌رله‌مانى شانشينى يه‌كگرتوو له له‌نده‌ن، به‌ڕێزيان له‌به‌رده‌م تابووتى شاژنى كۆچكردوو ئێلێزابێسى دووه‌م، له ڕێوڕه‌سمى نواندنى ڕێز و دوایین ماڵئاویی له ته‌رمی شاژن به‌شدار بوو که به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق له شانشینی یه‌کگرتوو و هاوسه‌ره‌که‌ی و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌و وڵاته یاوه‌ری بوون.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بانگهێشتى فهرميى حكوومه‌تى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جيهان بەشدارى لە ڕێوڕەسمى پرسه و ماڵئاوایی له شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا كرد كه له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، سبه‌ى دووشهممهيش له دوا دانيشتنى پرسه‌كه‌دا له وێستمینستر ئابێی و چێرچ هاوس و دواتر له ڕێوڕه‌سمێكى ديكه‌دا له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى شانيشنى يه‌كگرتوو به‌شدار ده‌بێت و پرسه‌نامه‌يه‌ك له تۆمارى پرسه‌دا ده‌نووسێت.
![](/uploads/old_images//2022/09/NB_Beshdarikiridin-le-pirsey-Shajini-UK1-18-9-2022.jpeg)