Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ پرسه‌ى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌مدا كرد

2022-09-19T09:53:59.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردان و به‌شداريكردنيدا له‌ پرسه‌ و ماڵئاوايى له‌ شاژنى كۆچكردووى شانشينى يه‌كگرتوو ئێلێزابێسى دووه‌م، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/9/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌رانى جيهان و به‌ ياوه‌ريى به‌ڕێز باڵيۆزى عێراق له‌ شانشينى يه‌كگرتوو، به‌شدارى له‌ دانيشتنى پرسه‌ى شاژندا كرد كه‌ له‌ وێستمينسته‌ر ئابێ له‌ په‌رله‌مانى شانشينى يه‌كگرتوو به‌ڕێوه‌ چوو.

سه‌رۆك نێچيرڤان ئێواره‌ى دوێنێ يه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى حكوومه‌تى به‌ريتانيا گه‌يشته‌ له‌نده‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جيهان له‌ كۆشكى شاهانه‌ى به‌كينگهام به‌شدارى له‌ ڕێوڕەسمى پرسه‌ و ماڵئاواییکردن له‌ شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا كرد و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆى و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به‌ خاوه‌نشکۆ شا چارلزى سێيه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه‌ و گه‌ل و حكوومه‌تى شانيشنى يه‌كگرتوو و وڵاتانى كۆمۆنوێلس گه‌ياند.