Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى ڕێوڕه‌سمى پێشوازيى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا ده‌كات

2022-09-19T13:54:50.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/9/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ له‌نده‌ن، دواى ته‌واوبوونى ڕێوڕه‌سمى پرسه‌ى شاژنى كۆچكردوو ئێلێزابێسى دووه‌م له‌ وێستمينسته‌ر ئابێ له‌ په‌رله‌مانى شانشينى يه‌كگرتوو، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمێكى پێشوازيدا كرد كه‌ له‌‌لايه‌ن به‌ڕێز جه‌يمس كلێڤه‌رلى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانياوه‌ بۆ به‌شدارانى ڕێوڕه‌سمه‌كانى پرسه‌ و ماڵئاوايى له‌ شاژنى كۆچكردوو له‌ چێرچ هاوس له‌ له‌نده‌ن ساز كرا. تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پرسه‌نامه‌يه‌كى بۆ كۆچى دواييى شاژنى كۆچكردوو له‌ تۆمارى پرسه‌دا نووسى.

له‌ ميانى دوو ڕۆژى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ له‌نده‌ن كه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى حكوومه‌تى به‌ريتانيا بوو، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جيهان به‌شدارى له‌ پرسه‌ و ڕێوڕه‌سمى دوايين ماڵئاوايى له‌ شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م، شاژنى كۆچكردووى شانشينى يه‌كگرتوودا كرد.