Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى فه‌ره‌نسا ده‌كات

2024-02-17T15:35:11.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

پاشينوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ميونشن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستێفان سێجوورنێ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه‌ و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا كۆك بوون كه‌ ئه‌گه‌رى فراوانبوونى ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، مه‌ترسييه‌ بۆ سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيرى و هاوڕا بوون له‌وه‌ى‌ هه‌موو هه‌وڵێك بۆ كۆنترۆڵكردنى دۆخه‌كه‌ بدرێت و بارى مرۆيى له‌ غه‌ززه‌ و گه‌ياندنى يارمه‌تى بۆ لێقه‌وماوان، له‌به‌رچاو بگيرێت.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ دۆستايه‌تى و په‌يوه‌نديى دێرينى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌تايبه‌تى ستايشى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك ماكرۆن ده‌ربڕى. لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز سێجوورنێ دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌ پشتگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.