Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئه‌لعه‌بادى كرد

2023-03-01T15:36:13.000000Z
په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی هه‌واڵ

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/3/1 له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌يده‌ر ئه‌لعه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زيران پێشووترى عێراق، دۆخى سياسيى عێراق، كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراقيان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى له‌بار و به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا و سه‌ردانى شاندى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ پێويستيى هاريكارى و كارى پێكه‌وه‌يى لەنێوان هێزه‌ عێراقييه‌كاندا كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى به‌ هاووڵاتيان.

په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.‌