
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/8/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئەحمەد خەلایلە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد.
له ديدارێكدا به‌رنامه‌ى سه‌ردانى شانده‌كه بۆ به‌غدا و هه‌ولێر، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى په‌يوه‌ندييه لهمێژينهكانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و برهوادان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له بواره جياكاندا تاوتوێ كرا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانه‌كه‌ى به نيشانه‌ى پشتگيريى ئوردن له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن و عێراق به گرنگ ده‌زانێت و پشتگيرى لێ ده‌كات، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى جه‌نابى شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م و شانشينى ئوردن له هه‌رێمى كوردستان و عێراق دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه شاندى ميوان، وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشكاندنى داعشدا، سهرساميى خۆيان به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختيان له پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له ده‌رفه‌تى هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا له بواره‌كانى ته‌ندروستى، گه‌شتيارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌يى و ئاڵوگۆڕى بازرگانيدا كرد.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێز جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماده‌ى بوو.
