
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/1/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و هێرشه‌كانى سه‌ر هه‌ولێر، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا به ئه‌رێنى پێشكه‌وتنه‌كانى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان هه‌ڵسه‌نگاند و هيوايان خواست بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان بگه‌نه لێكگهيشتنى هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
