
به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/6/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكييان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و تيشكيان خسته سه‌ر دهرفهتهكانى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا.
هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان ئاڵوگۆڕ كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له كاتێكى گونجاوى ئه‌مساڵدا به به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له گرنگيى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولايان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى فه‌ره‌نسا هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز نرخاند و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى.
پاراستنى سهقامگيريى سياسى له عێراق، دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
