![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2022/12/NB_Balyozi-Swed-6-12-2022.jpg)
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/12/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ خاتوو جێسيكا سڤاردسترۆم باڵيۆزى نوێى سويد له عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له عێراق، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.
هه‌ردوولا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى سويد له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌دا كه جێى بايه‌خى هه‌ردوولان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى سوێدى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق، شه‌ڕى دژى تيرۆر و ناوچه‌كه به‌گشتى، بيروڕيان ئاڵوگۆر كرد.
![](/uploads/old_images//2022/12/NB_Balyozi-Swed1-6-12-2022-scaled.jpg)