
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/8/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و كۆتاهاتنى ئه‌ركى، پێشوازى له جه‌نه‌رال جۆول ڤاول فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا كرد.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ خزمه‌تى جه‌نه‌رال ڤاول له ميانى ئه‌ركه‌كه‌يدا ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێ‌دا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ستايشى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ تێكشكاندنى داعش دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه جه‌نه‌رال ڤاول وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به كاركردنى له عێراق و سووريا، سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى ئهركيدا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
له ديدارهكهدا كه به‌ڕێز سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان له هه‌ردوولا ئاماده بوون، هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هێشتا داعش مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه ده‌كات.
جموجووڵه‌كانى داعش و دۆخى عێراق و سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
