2022-11-22T06:23:12.000000Z
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022.11.22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فيدراڵ به‌ڕێز د. عه‌بدلله‌تيف ڕه‌شيد، سه‌رۆك وه‌زيران به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، به‌ڕێز فايق زێدان سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى وڵات و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق كۆده‌بێته‌وه.
له‌م سه‌ردانه‌يدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى عێراق، دۆخى وڵات و په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه، تاوتوێ ده‌كات.