Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات

2024-04-06T10:47:57.000000Z
په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی هه‌واڵ

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠٢٤/٤/٦ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به‌ سه‌ردانێک گه‌یشته‌ به‌غدا.

له‌ میانی سه‌ردانه‌که‌یدا به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌رکۆمار و محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی کۆده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌به‌ربردنی ده‌وڵه‌ت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا ده‌کات.

له‌ دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ و به‌رپرسانی باڵای عێراق، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند پرسێکی دیکه‌، تاوتوێ ده‌کات.