ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/11/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فهرميى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان سه‌رۆكى ئيمارات، ده‌گاته دوبه‌ى.
ئه‌م سه‌ردانه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌شداريكردنه له كۆنفرانسى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28) كه سبه‌ى هه‌ينى هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژى نيشتمانيى ئيماراتدا به ئاماده‌بوون و به‌شداريى ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌كانى جيهان، له شارى ئێكسپۆ دوبه‌ى ئه‌نجام ده‌درێت.
ئيمارات سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌م گه‌ڕه‌ى كۆنفرانسه‌كه ده‌كات و پرسه‌كانى تايبه‌ت به گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و چۆنيهتيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى و ڕۆڵى وڵاتان له كه‌مكردنه‌وه‌ى مهترسييهكانيدا، تاوتوێ ده‌كات.