
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م بن حوسهين، شاى ئوردن، كۆبووه‌وه و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، گفتوگۆيان كرد.
هه‌ردوولا باسيان له مه‌ترسيى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و فراوانبوونى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى كرد كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه، بۆيه به پێويستيان زانى له هه‌موو لايه‌كه‌وه هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه بدرێت.
هه‌ردوولا خواستى خۆيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ستايشى په‌يوه‌نديی له‌مێژينه‌ى شانشينى ئوردن و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى شاهانه‌ى هاشمى، له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دوا ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕه‌وشى عێراق و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆريان له ناوچه‌كه، باس كرد.
