به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكی پیرۆزباییدا بۆ خاتوو ڕێواس فایه‌ق به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیيه‌وه به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پیرۆزبایی له به‌رێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بەڕێز خاتوو د. ڕێواز فایەق،
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتانه‌وه به سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، به‌گه‌رمى پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن بۆ خۆتان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان دەخوازم.
پەرلەمانی كوردستان ڕۆڵی كاریگەری هەبووە لە چەسپاندنی یاسایيی مافەكانی گەلی كوردستان و ڕێكخستنی ژیانی مەدەنی و ئیداری لە هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دەركردنی یاسا و بڕیارە پێویستەكانه‌وه. هيوادارم به ئه‌زموون و شارەزاییتان له كارى په‌رله‌مانى و به هاوكاريى هه‌موو فراكسيۆنه‌كان، خزمه‌تێكى باشتر به قۆناغى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
ئێمه‌ش له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت و هاوكار ده‌بين بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى ديموكراسى و به‌ره‌وپێشبردنى سيسته‌مى حوكمڕانى له هه‌رێمى كوردستان.
لەگەڵ ڕێزمدا..
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
11/7/2019