
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2023/9/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدايان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و پرسى بودجه‌ى عێراق خسته به‌ر باس و جه‌ختيان له به‌رده‌واميى گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌رانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان كرده‌وه.
تاوتوێكردنى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له هه‌موو بواره‌كاندا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا ئاماژه‌يان به ڕۆڵى فه‌ره‌نسا له عێراق كرد و داكۆكييان له خواستى دوولايهنه بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان كرده‌وه.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
