
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/3/5 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌سير مه‌مه‌دۆف، باڵيۆزى ئازه‌ربايجان له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ئازه‌ربايجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره جياكاندا، دوايين ڕێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رايه‌تيى ئازه‌ربايجان له هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانيى له‌نێوان ئازه‌ربايجان و عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا دووپاتيان كرده‌وه كه به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان ده‌ڕوانن و باسيان له ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و كۆمپانيا ئازه‌رييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكارى له بوارى كولتووريدا كرد.
