Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچيرڤان بارزانى سەرەخۆشی لە خانەوادەی ویداد ئەرسەلان دەکات

2026-02-23T10:14:00.000000Z
هه‌واڵ

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو ویداد ئەرسەلان، وەزیری پێشووترى حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکارە بەڕێزەکەیان دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.

لە خوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/2/23