پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئیلهام ئهلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئازەربایجان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی برەودان بە هاوکاریی دوولایەنە لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و کولتوورییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە.
هەر لە دیدارەکەدا، وێڕای پرسی کردنهوهی کونسوڵخانهی ئازهربایجان له ههرێمی کوردستان، بیروڕایان دەربارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش گۆڕییەوه.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئازەربایجان دەکاتەوە
2026-02-13T15:09:00.000000Z