Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و وەزیری كاروبارى ئابوورى و وزه‌ى ئەڵمانیا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

2026-02-15T10:10:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/2/15، لە به‌رده‌واميى دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو کاترینا ڕایشە، وەزیری كاروبارى ئابووری و وزەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونه‌وه‌کەدا پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هاندانی سه‌رمايه‌گوزارى و وەبەرهێنانی ئەڵمانی لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و خواستى هەرێمی كوردستانى بۆ سوودوه‌رگرتن لە ئەزموونی ئەڵمانیا لە بواری وزە و ئابووریدا دووپات کردەوە.