Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌کات

2026-03-10T14:27:00.000000Z
هه‌واڵ پەیامی پیرۆزبایی

به‌ڕێز جەنابی ئایه‌توڵڵا سەید موجتەبا عەلی خامنەیی،
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت..

بەبۆنەی هەڵبژاردنتانه‌وه‌ وەک ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی جەنابتان و گه‌لی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین. لەم ئەرک و بەرپرسیارەتییە نوێیەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانه‌یه‌تی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپێناو بەرژەوەندیی هەردوو گەل و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە تەواوی ناوچەکەدا.

له‌گه‌ڵ ڕێزماندا..


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٣/١٠