
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/26 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له هه‌ولێر لەگەڵ بەڕێز د. مەحموود ئه‌لمەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ، کۆبووەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی حکوومەتی فیدراڵ و حكوومه‌تى هەرێمی کوردستان و گرنگیی تێپەڕاندنی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتيى عێراق بۆ چارەسەرکردنی پرسە داراییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، هه‌روه‌ها ياساكانى په‌يوه‌ست به گێڕانه‌وه‌ى زهويوزارى ئه‌و خهڵكانهيان تاوتوێ كرد كه له سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى پێشوودا ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيرا بوو.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵی د. ئهلمهشههدانیى کرد لە کارکردن بۆ تێپەڕاندنی هەموارکردنەوەی یاساكه كه کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لە چارەسەرکردنی پرسە داراییەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان و مسۆگه‌ركردنى مافی هەموو عێراقییەکان، هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی بەردەوامیی هەماهەنگيی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە، بە جۆرێک کە سەقامگیریی دارایی و ئابووريی وڵات دەستەبەر بکات.
سەرۆک نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ستایشی پێگەی به‌ڕێز د. مەحموود ئەلمەشهەدانیی کرد وەک یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی عێراق کە قۆناغە جیاوازە سياسييه‌كانى عێراقی بەسەر بردووە، ئەمەش تێگەییشتنێکی قووڵی بۆ ئاڵنگارییە نیشتمانییەکان پێداوە و توانای لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەكان بەهێز کردووە.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێکگەیشتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا کردەوە.