ئەمڕۆ هەینی 2026/3/6 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی له بهڕێز شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتووهوه پێگهيشت.
لە پەیوەندییەکەدا، دوایین ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و لێکەوتە مەترسیدارەکانی شەڕ تاوتوێ کران. لهمبارهيهوه هەردوولا نیگەرانیی قووڵیان بەرامبەر بە پەرەسەندنی شهڕ دەربڕی و جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری له ناوچەکەدا.
له تهوهرێكى ديكهدا، پهیوهندییهكانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و برەودان بە هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا گفتوگۆیان لەسەر کرا. هەردوولا داکۆکییان لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوانیان کردەوە.
لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارى و يارمهتييهكانى ئیماراتی بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان کرد و هیوای ئارامى و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ گەل و دەوڵەتی ئیمارات خواست.