هه‌ر لە بەغدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/1/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ بەڕێز موسەننا ئه‌لسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانيی عەزم کۆبووەوە.
هەردوولا دۆخی سیاسیی وڵات و چۆنیه‌تیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستانيان تاوتوێ كرد، بە شێوەیەک کە یارمەتيی سەقامگیريی عێراق بدات و کاری هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌کان پەرە پێبدات.
هەردوولا تیشکیان خسته سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بودجه و جەختیان لەسەر پێویستيی پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق و دەستەبەرکردنی یەکسانی لە نێوانیاندا کردەوە، بە شێوەیەک کە پێکەوەژیانی ئاشتیيانە بەهێز بکات و گيانى دادپەروەری وه‌ک لە دەستووری عێراقدا هاتووە، بەرجەستە بکات.
لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس لە دۆخی ناوچه‌كه کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگيی به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هه‌موو هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانيی عەزم، كۆبوونه‌وه
2025-01-13T10:20:00.000000Z