بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 25/8/2025 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداریی لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی ئێزدییاندا كرد كە لەلایەن زانکۆی كوردستان ـ هەولێرەوە ڕێكخرا بوو.
لە ڕێوڕەسمەكەدا كە بەڕێزان میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییان، بابە شێخ و ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان، لایەنە سیاسییەكان، كونسوڵ و دیپلۆماتكارانی وڵاتان لە هەولێر، ئەكادیمی و لێكۆڵه‌ران له ناوخۆ و دەرەوە و مامۆستایانی ئایینی ئامادەی بوون، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وتەیەكی پێشكەش كرد، ئەمە دەقەكەیەتی:
جه‌نابێ مير حازم ته‌حسين به‌گ، ميرێ ئێزدييان
جه‌نابى بابه شێخ
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
ڕۆژ باش..
به گه‌رمى به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تييه ده‌رباره‌ى جينۆسايدى ئێزدييان. به‌خێرهاتنێكى تايبه‌تى ميوانان و به‌شدارانى بيانى ده‌كه‌م كه له هه‌ر شوێنێكى جيهانه‌وه ئەمڕۆ هاتوون و بەشدارن لەم كۆنفرانسە، هەموو لایەكتان بەخێر بێن. ده‌ستخۆشى له زانكۆى كوردستان ده‌كه‌م بۆ سازدانى ئه‌م كۆنفرانسه زانستييه ئهكاديمييه كه يه‌كه‌مجاره به‌م ئاسته و به‌م به‌شدارييه فراوانه، لە هەولێر ساز ده‌كرێت.
سه‌ره‌تا هه‌موو قوربانييانى ئێزدى و ته‌واوى قوربانييانى ده‌ستى داعش به ڕێزه‌وه ئەمڕۆ به‌بير ده‌هێنينه‌وه. سڵاو و دروود بۆ گيانيان ده‌نێرين. ئه‌وان هه‌رگيز له‌بيرمان ناچنه‌وه و بۆ هه‌ميشه به ڕێزه‌وه ياديان دهكهينهوه.
سازدانى كۆنفرانسى زانستى ـ ئه‌كاديمى ده‌رباره‌ى جينۆسايدى ئێزدييان، كارێكى يه‌كجار پێويست و گرنگه، به‌تايبه‌تى كه ئاوا پسپۆڕان و شاره‌زايان له ناوه‌نده زانستى و ئه‌كاديمييه‌كانى جيهانه‌وه، تيايدا باس و لێكۆڵينه‌وه‌كانيان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌مه ڕۆڵێكى گرنگ و پێويست له بهدۆكيومێنتكردنى جينۆسايده‌كه و لێكه‌وته‌كانى ده‌گێڕێت. لێكۆڵێنه‌وه‌ى زانستى و ئه‌كاديمى له جينۆسايدى ئێزدييان له ڕه‌هه‌نده‌كانى مێژوويى و سياسى، ياسايى و ڕه‌هه‌ندى ده‌روونييه‌وه، ده‌بنه سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگ بۆ ئێستا و داهاتووى ئه‌م پرسه و لێكۆڵينه‌وه له هه‌موو لايه‌نه‌كانى جينۆسايده‌كه.
له‌و بڕوايه‌دام كه ئه‌م كۆنفراسه ئازاره‌كان ده‌گۆڕێت بۆ زانين و مهينهتييهكان ده‌گۆڕێت بۆ په‌ند و وانه‌وەرگرتن. هه‌روه‌ها ده‌بێته پردێكى نێوان زانست و سياسه‌ت و مرۆڤايه‌تى، به‌شدارى و هاوبه‌شى ده‌كات له فراوانبوونى دانپێدانانى نێوده‌وڵه‌تى به جينۆسايده‌كه و لێپرسينه‌وه له ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانكاريانه.
به‌ڕێزان:
3ى ئابى ساڵی 2014 داعش هه‌وڵى دا پێكهاته‌يه‌كى ڕه‌سه‌نى كوردستان و عێراق و كولتوورى فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيانى بسڕێته‌وه. به هه‌زاران پياو و گه‌نجى كوشت، به هه‌زاران ژن و كچى ئێزدیى ڕفاند و جۆره‌ها تاونكاريى ده‌ستدرێژى و بهكۆيلهكردنى بهرامبهريان ئه‌نجام دا، به زۆر ئايينى منداڵه‌كانيان پێ گۆڕين و بۆ كارى خۆكوژى و تيرۆر، مه‌شق و ڕاهێنانيان پێكردن. سه‌تان هه‌زاريان لێ ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كران و په‌رستگه و سيمبۆله ئايينييه‌كان و كولتوورى ئێزدييان، ڕووبه‌ڕووى پرۆسه‌يه‌كى له‌ناوبردن و سڕينه‌وه‌ى به‌رنامه‌دار بوونه‌وه.
بۆيه ئه‌م تاوانكارييه ڕووداوێكى ڕاگوزه‌رى مێژووى ناوچه‌كه نه‌بوو، به‌ڵكوو برينێكى قووڵى ساڕێژنه‌بووە، هه‌روه‌ها لهكهيهكى شه‌رمه‌زارييه له مێژووی مرۆڤایەتیدا. هه‌موو ڕزگاربوويهكى ئه‌م جينۆسايده، هه‌موو دايك و باوكێكى ئێزدى كه ڕۆڵەكانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌موو منداڵێك كه بێ دايكوباوك و بێ خێزان و كه‌سوكار ماوه‌ته‌وه، شاهدێكى زيندووى ئه‌و كارهساتهيه.
هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له سەرەتای يه‌كه‌مى كارهساتهكهوه، وه‌ك ئه‌ركى نيشتمانى و مرۆييى خۆى، پێشوازيى له سه‌تان هه‌زار ئێزدى كرد، به سه‌تان پێشمه‌رگه به فه‌رمانده‌ييى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، به گيان و خوێنى خۆيان، ههرچييان له‌ده‌ست هات كرديان بۆ بهرگريلێكردن و پاراستنى ئێزدييان و ڕزگاركردنى شه‌نگال. ئێمه وه‌ك پرسێكى كوردستانى مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ساته‌دا كرد، چونكه ئێزدى به‌شێكى ڕه‌سه‌نى پێكهاته‌ى كوردستانن.
ڕاسته، هه‌موو ساڵێك به چه‌ندين شێواز و له چه‌ندين شوێندا، يادى ئه‌م كاره‌ساته به‌ئازاره ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه گرنگه و پێويسته به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كانى داهاتووش بزانن وه‌ك هه‌موو پێكهاته‌كانى ديكه‌ى كوردستان، چ كارەساتێك به‌سه‌ر ئێزديياندا هاتووه؟! به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئه‌مه به‌س نييه و به‌شى ئێزدييان ناكات.
مايه‌ى داخێكى زۆره دواى يازده ساڵ له‌و كاره‌ساته، هێشتا نزيكه‌ى نيوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى، ژيانێكى سه‌ختى ناو كه‌مپه‌كان ده‌گوزه‌رێنن، منداڵى ئێزدى هه‌يه ئه‌مڕۆ يازده ساڵانه و هه‌موو ته‌مه‌نى له ژينگه‌ى سه‌خت و دژوارى كه‌مپه‌كاندا ژياوه. هێشتا ئومێدێكى ڕاسته‌قينه بۆ گۆڕانێكى ئه‌رێنى له دۆخ و ژيانياندا نييه. ناتوانن به ئومێده‌وه له داهاتوو بڕوانن و چاره‌نووسیان ناڕوونه.
عێراق وڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌نده، كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى وه‌ك هاووڵاتيى عێراقى، مافى زۆريان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌يه. پێويسته عێراق زۆر له‌وه زياتر خۆى له هاووڵاتييه ئێزدييه‌كانى به‌خاوه‌ن بكات. ئه‌ركى هه‌موومانە له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه كه هه‌رچى پێويست بێت و بكرێت، بۆ ئێزدييان بكرێت.
به‌رله هه‌موو شتێك پێويسته متمانه و ئومێد به ئێزدييان ببه‌خشرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌سه‌ر خه‌رابات و وێرانه‌ى ڕابردووى تاڵيان، ژيانێكى نوێ دەستپێ بكەنەوە. ئه‌وه ناكرێت ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌رى بۆ ئێزدييان به‌دى نه‌يه‌ت.
به‌ديهێنانى دادپه‌روه‌رى بۆ ئێزدييان، ته‌نيا به سزادانى تاوانكاران و ئه‌نجامده‌رانى جينۆسايده‌كه نابێت، به‌ڵكوو به ئاوڕلێدانه‌وه و كاركردنى جددى بۆ ئێزدييان ده‌بێت كه هه‌موو لايه‌ن و بواره‌كانى ژيانيان بگرێته‌وه. به پێدانى دڵنيايى ده‌بێت له‌وه‌ى جارێكى تر ڕووبه‌ڕووى كاره‌ساتى ئاوا نابنه‌وه.
ئێستاش دواى يازده ساڵ له جينۆسايدی كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى، هێشتا ئەم كۆمەڵگەیە له شۆكێكى قووڵدايه. شۆكێكى سه‌ختى ده‌روونى و كۆمه‌ڵايه‌تى كه لێكه‌وته‌كانى تا ماوه‌يه‌كى درێژ به‌رده‌وام ده‌بن. ئه‌ركى هه‌موومانه هاوكارييان بكه‌ين و يارمه‌تييان بده‌ين بۆ چاره‌سه‌ربوون و تێپه‌ڕاندنى ئازاره دهروونييهكانيان. ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ئێوه‌ى لێكۆڵه‌ر ده‌يكه‌ن، به‌شێكى گرنگى ئه‌و يارمه‌تى و هاوكارييه ده‌بێت.
به‌ڕێزان،
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌ين بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو يارمه‌تييه‌كى پێويست به پێكهاته‌ى ئێزدى. پاراستنى فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن، ئه‌ركى له‌پێشينه‌ى هه‌موومانه له كوردستان و عێراق. فره‌يى و هه‌مه‌ڕه‌نگيى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراق به هه‌رێمى كوردستانه‌وه، هێز و ده‌وڵه‌مه‌ندييه، نه‌ك كێشه و مه‌ترسى، ده‌بێ هه‌ميشه كار بۆ پتهوكردنيان بكه‌ين.
ئه‌مڕۆ ساده‌ترين مافى ئێزدييان ئه‌وه‌يه هێنده ئارامى و ئاسايش له شوێن و ناوچه‌كانيان هه‌بێت، بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه. خزمه‌تگوزارييان هه‌بێت، بتوانن ڕوو له زێد و شوێنيان بكه‌نه‌وه و ژيانێكى نوێ ده‌ستپێ بكه‌نه‌وه.
بۆيه پێويسته ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى جێبه‌جێ بكرێت. چيتر ئێزدى و ناوچه‌كانيان گۆڕه‌پانى هێزه ناياسايييهكان و يهكلاكردنهوهى ئه‌جێندا ههرێمييهكان نه‌بێت. بۆ ئه‌مه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارى و ههماههنگييهكين.
له هه‌وڵ و كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين هه‌تا ڕزگاركردنى دوايين ڕفێنراوى ئێزدى، هه‌روه‌ها بۆ به‌پارێزگاكردنى شه‌نگال و بۆ ئه‌وه‌ى كۆمهڵكوژيى ئێزدييان به شێوه‌يه‌كى فراوانتر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بناسرێت. تاوانكاران سزا بدرێن و دادپه‌روه‌رى بۆ ئێزدييان به‌دى بێت، هه‌موو هاوكارى و يارمه‌تييه‌كى ماددى و ده‌روونى به‌ده‌ست بهێنن بۆ شياندنه‌وه و بۆ تێپه‌ڕاندنى شۆكى ده‌روونييان.
سوپاس و پێزانين بۆ هه‌موو ئه‌وانه دووپات دهكهينهوه كه له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، له ناوچه‌كه و لە جيهان به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بووبێت يارمه‌تيى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدييان داوه و بەردەوامن و یارمەتییان ده‌ده‌ن.
هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنفرانسه‌كه‌تان ده‌خوازم. هه‌موو پشتگيرييهك له كار و چالاكى و كۆنفرانسى له‌و جۆره ده‌كه‌ين. ئێوه كارێكى گرنگ و پێويست ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خزمه‌تێكى گه‌وره پێشكه‌ش به ئێزدييان ده‌كه‌ن. هیوادارم لەم ئەركەدا سەركەوتوو بن و بەردەوامیش بن.
بەخێر بێن..