
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/9/23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانێكى هه‌رێميى بۆ هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى ڕزگارى له سنوورى ئيدارەی سه‌ربه‌خۆى گه‌رميان واژۆ كرد كه هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحيه‌ى ڕزگارى له‌خۆده‌گرێت.
هه‌ر له فه‌رمانێكى ديكه‌ى هه‌رێميدا، بۆ خزمه‌تكردنى زياترى خه‌ڵكى ناوچه‌كه، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئه‌مڕۆ واژۆى له‌سه‌ر هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى ئاڤكان له سنوورى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ كرد.
هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى ڕزگارى له سنوورى گه‌رميان و ناحيه‌ى ئاڤكان له سنوورى زاخۆ، هاوكار و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆ دانيشتووانى ئه‌و ناوچانه له هه‌موو بواره‌كاندا و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيان له‌و سنوورانه ده‌بێت.