Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نوێى كۆرياى باشوور كۆبووه‌وه‌

2025-11-16T12:45:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2025/11/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ به‌ڕێز لى جۆن ئيل، باڵيۆزى نوێى كۆرياى باشوور له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز ئيل كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆرياى باشووريان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و تيشكيان خسته‌ سه‌ر كار و چالاكييه‌كانى كۆمپانيا كۆرييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ستايشى په‌يوه‌نديى له‌مێژينه‌ و هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى كۆرياى باشوور بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى ڕێكخراوى كۆيكا كرد كه‌ له‌ كه‌رت و بواره‌ جياكاندا هاوكاريى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى كرا.