
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/10/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز سەید عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانيى عێراق و شاندێکی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و تهبايى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييهكان و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات، كرده‌وه.
