نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/12/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز مايكڵ ڕيگه‌س، جێگرى وه‌زيرى ده‌رەوه‌ى ئه‌مه‌ريكا كرد كه بۆ كردنه‌وه‌ى ته‌لارى تازه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، وێڕاى به‌خێرهێنان، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى سه‌ردانى به‌ڕێزيانى كرد و دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه نيشانه‌ى پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكايه به به‌رده‌واميى په‌يوه‌نديى درێژخايه‌ن و ستراتيژى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ريكاى كرد بۆ پشتيوانى و هاوكارييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا.
هه‌ردوولا باسيان له دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر به‌ئامانجگرتنى ژێرخانى ئابووريى هه‌رێمى كوردستان. له‌مباره‌يه‌وه دوايين هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆريان سه‌ركۆنه كرد و جه‌ختيان كرده‌وه كه ده‌بێ ئه‌نجامده‌ران ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ك ته‌نيا له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت.
په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى داعش، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
به‌ڕێزان هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان، ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.