
به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/7/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز د. محه‌مه‌د ئهلحهسسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاريى عێراق (يوونامى) كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان يوونامى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى ديار و يارمه‌تيده‌رانه و هاوكارييه‌كانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و يوونامى له بواره جیاجياكاندا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارى و هه‌ماهه‌نگى و پشتگيرييه‌كى پێويست تا ماوه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركيان، نيشان دا.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئهلحهسسان ستايشى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و يوونامیى بۆ هاريكاريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له گرنگيى پاراستنى عێراق له كێشه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و لێكگه‌يشتنى نێوانيان به پێويست زانى كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و خزمه‌ت به پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گه‌شه‌سه‌ندنى وڵات ده‌كات.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.