
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/9/24 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له سه‌ردانێكدا بۆ پارێزگای سلێمانى، له ته‌لارى پارێزگا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگار و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى پارێزگاكه، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتيى پارێزگاى سلێمانی، به‌تايبه‌تى له‌ڕووى كارگێڕى و خزمه‌تگوزارييه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌كارييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن تاوتوێ كران و تيشك خرايه سه‌ر پێداويستييه‌كانى چه‌ند پرۆژه‌يه‌كى سنوورى پارێزگاكه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، باسى له گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرد و جه‌ختى له به‌ڕێوه‌چوونى بانگهشهيهكى شارستانيى هه‌ڵبژاردن له سلێمانى و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه. به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى پشتگيريى خۆى بۆ كارگێڕيى پارێزگاكه، بڕيارى جێبه‌جێكردنى ژماره‌يه‌ك له داواكارييهكانيانی دا.
چۆنيهتيى بره‌ودان به كه‌رته جياجیاكان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى سلێمانى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ست به كاروبارى پارێزگاكه‌وه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.





