
ئێواره‌ى ئەمڕۆ هه‌ينى 2025/4/11 له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنیدا له كۆڕبه‌ندى ئانتالیا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، كۆبووه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا، باسيان له گرنگيی پەیوەندییه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا کرد و تيشكيان خسته سه‌ر پرۆژه‌ى ڕێگه‌ى گه‌شه‌پێدان. هه‌روه‌ها جه‌ختيان لەسەر خواستى دوولايه‌نه بۆ فراوانکردنی هاريكاريی هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، به شێوه‌يه‌ك خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى هه‌ردوولا بكات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسيان له پرۆسه‌ى ئاشتى و دوا كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ شاندى ئيمرالى كرد. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ستايشى ڕۆڵى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان له‌مباره‌يه‌وه، پرۆسه‌كه‌ى به مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ر هاوكارييه‌ك له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا ئاماده‌يه.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها گوتى: پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌رفه‌تێكه ده‌بێت هه‌مووان زۆر به جددى وه‌ريبگرن و نابێت به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست بدرێت. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه دووپاتى كرده‌وه بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، پێويسته په‌كه‌كه به‌پير بانگه‌وازى به‌ڕێز ئۆجالانه‌وه بچێت و به‌ته‌واوى پابه‌ندى بێت.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و دۆخى سووريا به‌تايبه‌تى، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.



