
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/10/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ميانى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ توركيا، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پرسى ئاو له‌نێوان توركيا و عێراقدا كرا. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكیى له پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان عێراق و توركيا كرده‌وه، به شێوه‌يه‌ك، به‌ڕێوه‌بردنى ئاو هه‌موو پێداويستييه‌كانى هه‌ردوولا دابين بكات.
دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
