
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/10/21 به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆماس باراك باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له توركيا و نێرده‌ى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ سووريا، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجامدا.
له په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا هه‌ردوولا دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون كه پێويسته كێشه‌كان له ناوچه‌كه به ڕێگه‌ى گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، چاره‌سه‌ر بكرێن.
به‌ڕێز باراك سوپاس و ستايشى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هاوكارى و يارمه‌تيدانى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كورد له سووريا له‌گه‌ڵ ديمه‌شق، دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها داواى به‌رده‌واميى گێڕانى ڕۆڵه ئهرێنييهكهى لێ‌كرد.