ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه ٢٠٢٦/١/٢٥، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، بۆ دياريكردنى وه‌ك به‌ربژێرى پۆستى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقی فیدراڵ، پيرۆزبايى له به‌ڕێز نوورى ئه‌لماليكى كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى پشتگيرى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزيان خواست له ئه‌رك و به‌رپرسيارێتيى داهاتوويدا بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تێك كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خواست و چاوه‌ڕوانييه‌كانى ته‌واوى هاووڵاتيانى عێراق بێت و تواناى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى هه‌بێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز نوورى ئه‌لماليكى، سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.