
يادى (55) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان، به گه‌رمى له به‌ڕێزان سه‌رۆک و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزيى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايان و زانايانى ئايينى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى به‌رده‌واميى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
يه‌كێتيى زانايان و مامۆستايانى ئايينى، وه‌ك چۆن له سه‌رده‌مى شۆڕشدا خه‌باتيان كردووه و قوربانييان داوه، له سه‌رده‌مى ئازاديیشدا ئاماده‌يى و ڕۆڵى به‌رچاويان هه‌يه له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى، هه‌روه‌ها له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و نه‌هێشتنى بير‌ى توندڕه‌وى و ده‌مارگيرى و بره‌ودان به گيانى نيشتمانپهروهرى و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى.
له‌م ياده‌دا شههيدانى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان به ڕێزه‌وه به‌بير ده‌هێنينه‌وه و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ كار و كۆششى يه‌كێتيى زانايان له‌پێناو ده‌ستبه‌ركردنى هه‌موو مافه‌كانى مامۆستايانى ئايينيدا دووپات دهكهينهوه.
جه‌خت دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان بێ جياوازى بۆ هه‌ميشه به نيشتمانى پێكه‌وه‌ژيان بۆ هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى ده‌مێنێته‌وه و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ڕووبه‌ڕووى گوتارى ڕق و هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێكدانى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان ده‌بينه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/9/21