
ستايش و ده‌ستخۆشى بۆ به‌ڕێز مه‌زلووم عه‌بدى و ENKS و هه‌موو ئه‌و خوشك و برايانه‌ى كاريان بۆ ئه‌نجامدانى کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد له سووريا، کرد. پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى كۆنفرانسه‌كه له هه‌مووان ده‌كه‌م كه مايه‌ى خۆشحاڵييه‌كى زۆره و دڵى گه‌لى كوردستانى له هه‌موو شوێنێك خۆش كرد.
هيوادارم ببێته هۆى پته‌وكردنى یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد كه تاقه ڕێگه‌ى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورده له سووريا. هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كمان بۆ ئه‌و هه‌وڵه دڵسۆزانه و بۆ مافه ڕه‌واكانى كورد و هه‌موو پێكهاته‌كان، هه‌روه‌ها بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتى له سووريا و ناوچه‌كه دووپات ده‌كه‌ينه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/4/26