نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشەممە 2025/11/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ خاتوو جانيت ئه‌لبێردا، باڵيۆزى شانشينى هۆڵه‌ندا له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و دۆخى عێراقيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندا له بوار و كه‌رته جياكاندا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.