
به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/9/23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌كيرا ئيندۆ، باڵيۆزى ژاپۆن له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئاماده‌كارييه‌كانى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ كرد.
له ديداره‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسوڵى ژاپۆن له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆنيان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به مايه‌ى بايه‌خ و گرنگى بۆ هه‌ردوولا له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختيان له پته‌وكردن و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه.
هه‌ردوولا ئاماده‌يى و كار و چالاكيى كۆمپانيا ژاپۆنييه‌كانيان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به گرنگ دانا و تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ى كه ده‌كرێ ژاپۆن وه‌به‌رهێنانيان تيادا بكات. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارييه‌كانى ژاپۆن و ڕۆڵ و ئاماده‌يى و چالاكيى كۆمپانياكانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.