
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/10/15 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ سياسه‌تمه‌دارى عێراقى به‌ڕێز عه‌دنان ئه‌لزورفى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لبه‌ديل، دۆخى عێراق و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ كرد كه 11ى مانگى داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر بايه‌خ و گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردن و به‌شداريى فراوان له ده‌نگداندا، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پێويستيى هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان كرده‌وه.
كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى گشتيى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.