
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/10/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ده‌يڤد پێتريۆس، سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگريى ناوه‌نديى ئه‌مه‌ريكا (سى ئاى ئه‌ى) و دۆستى كۆنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، باسيان له دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دوو هاوپه‌يمان كه به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شى ستراتيژى پێكه‌وه‌يان ده‌به‌ستێته‌وه و ده‌توانن له زۆر بوارى جيادا، بره‌و به هاريكاريى هاوبه‌شيان بده‌ن.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه تيشكيان خسته سه‌ر ڕۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه ده‌توانن يارمه‌تيده‌ر بن بۆ بنياتنانى پردى په‌يوه‌ندى و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ژه‌وه‌نديى هاوبه‌شى ناوچه‌كه له ڕێگه‌ى هاريكارى له بوارى وزه و ئابووريدا.
پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا، دۆخى سووريا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
