پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/11/24 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زياد به‌تارسه، كونسوڵى گشتيى نوێى شانشينى ئوردنيى هاشمى له هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا وێڕاى ئاماژه‌دان به په‌يوه‌نديى مێژوويى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و شانشينى ئوردنيدا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له ئاماده‌يى و خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌وپێدانى زياتر و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له كه‌رت و بواره جیاجياكاندا كرده‌وه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و دۆخى عێراق به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.