پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/2/9 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خاتوو گويندهلن گرين، کونسوڵی گشتیی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی لێکگەیشتن و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارهکهدا، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فیدراڵ، خرانە بەر باس. هەردوولا هاوڕا بوون لهسهر گرنگیی سهرخستنی پرۆسهی سیاسی و پاراستنی سەقامگیریی سیاسی له وڵات.
دۆخی سووریا و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە بەگشتی، لایەنێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی گشتیی ئەمهریکا بوو.