
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/9/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنیى له به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵه‌وه پێگه‌یشت.
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زيران ئه‌لسوودانى سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه بۆ پشتگيرى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى له هه‌موو قۆناغه‌كان، له‌پێناو لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و پرسى مووچه و شايستە دارايييه‌كان.
به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زيرانی عێراقى فيدراڵ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى به هه‌نگاوێكى گرنگ به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له قه‌ڵه‌م دا كه كاريگه‌ريى باشى ده‌بێت بۆ سهقامگيریى ئابوورى له وڵات. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها هيواى خواست كه ڕێككه‌وتنه‌كه هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كۆسپه‌كانى تردا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و خه‌مخۆرى و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكوه‌زيران ئه‌لسوودانى ده‌ربڕى بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه ڕێككه‌وتنه‌كه ئاسۆى تازه له‌به‌رده‌م هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كاته‌وه و هيواى خواست يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ ده‌ركردنى ياساى نه‌وت و چاره‌سه‌ركردنى پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان و كێشه‌كانى ديكه.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵى كرد كه هه‌ميشه نيازى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵاتى نيشان داوه و له‌و پێناوه‌دا كارى كردووه، به‌تايبه‌تيش پرس و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌موو ئه‌و تيم و لايه‌نه په‌يوەنديدارانه‌ى له هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه كاريان بۆ چاره‌سه‌ر و گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن، كردووه.