
له ناخه‌وه سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى قووڵم بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو كه‌ريم شه‌نگالى، تێكۆشه‌ر و سه‌ركرده‌ى ديارى پارتى ديموكراتى كوردستان و وه‌زيرى پێشووى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشكه‌ش به خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێيان و هاوسه‌نگه‌رانى ده‌كه‌م. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهرەبانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو كه‌ريم شه‌نگالى وه‌ك په‌روه‌رده‌ى بنه‌ماڵه‌يه‌كى نيشتمانپه‌روه‌ر، ته‌مه‌نێكى درێژى به خه‌بات و پێشمه‌رگايه‌تى و كارى دڵسۆزانه له‌پێناو دۆزى گه‌ل و وڵاته‌كه‌يدا به‌سه‌ر برد و ماندووبوون و ڕه‌نجێكى زۆرى له ڕۆژانى سه‌ختى شۆڕش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا كێشا، له دواى ڕاپهڕينيشهوه به‌رده‌وام و بێ بڕانه‌وه له ئه‌ركدا بووه.
ئه‌زموونى كه‌سى و نزيكم له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو كه‌ريم شه‌نگالى و چه‌ندين ساڵ پێكه‌وه كاركردن، شاهدى ئه‌وه‌يه كه ئه‌و هه‌ميشه به پاكى و دڵسۆزى و به گيانێكى به‌رزى به‌رپرسياريه‌تى و نيشتمانپه‌روه‌رييه‌وه، كارى ده‌كرد و ده‌يويست به باش‌ترين شێوه خزمه‌ت به گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بكات.
گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/6/10