پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/9/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتى و سه‌رۆکی تیمی نەتەوەیەكگرتووەكان له عێراق (UNAMI) كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق، خزمه‌ت به پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و پێشكه‌وتنى ده‌كات.
دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وەكه بوو.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازيى له نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى UN كرد
2025-09-02T11:09:00.000000Z