نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه 2025/11/18 لە دهۆک، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز سه‌ماحه‌تی سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، کرد.
لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا تیشک خرایە سەر دۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنیان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان لایەنەکان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی سه‌قامگیریی وڵات، کرایەوە.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم کۆبووه‌وه
2025-11-18T12:17:00.000000Z